کانونی دوھەم 24, 2023 15:30 Asia/Tehran
  • میدالیای زیو و برۆنزی هۆپسی جیهان لە ملی کچان و کوڕانی ئێرانی دا

کچان و کوڕانی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانیی تۆپی سەر مێز لە فەرەنسا میدالیای زیو و بڕۆنزیان بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە کۆتایی پێشبڕکێکانی جیھانیی تۆپی سەرمێزی کوڕان و کچان لە فەڕەنسا، وەرزشوانانی ئێرانی «فەراز شەکیبا» میدالیای زیو و «وانیا یاواری» میدالیای برۆنزی بردەوە.

«فەراز شەکیبا» بە سەرکەوتوویی لە بەرامبەر ڕکابەرەکانی لە فلیپین، ئەمریکا، ئیسپانیا، عەرەبستان ، کەنەدا، کازاخستان، میسر و نیوزلەندا سەرکەوتنی بەدەستهێناو لە بەرامبەر نوێنەری ئیتاڵیا بە دەرەنجامی ٣:٢ دۆڕا و میدالیای زیوی پێشبڕکێی جیهانیی هوپەکانی بەدەستهێنا.

هەروەها خاتوو «وانیا یاوەری» لە ئێرانەوە میدالیای بەنرخی برۆنزی پێشبڕکێی جیهانی هوپەکانی بە شکستپێهێنانی ڕکابەرەکانی لە کۆڵۆمبیا، فەرەنسا، کەنەدا، ئەمریکا، تونس، هەنگاریا، ئۆکرانیا و شکست هێنانی لە ھەمبەر ڕکابەرەکانی لە سوید و تایلەند بەدەستهێنا.

هوپس پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە لە بواری تێنسی سەر مێزدا کە لە هەموو وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت و بە ڕێگەیەکی زۆر باش دادەنرێت بۆ دۆزینەوەی کەسانی بەهرەمەند.

سەرپەیڤ