سەرکەوتنی منداڵانی ئێرانی لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشانی کائۆ لە ژاپۆن
کانونی دوھەم 25, 2023 19:08 Asia/Tehran
پێنج ئەندامی ناوەندە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی هزری منداڵان و تازەلاوان خەڵاتێکیان لە سێزدەهەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی نیگارکێشانی کائۆ لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٢ بەدەستهێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی چوارشەممە، سێزدەهەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشانی کائۆ لە وڵاتی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٢ بە تەوەری «با پێکەوە ژینگەکەمان بە پاوەجێ ڕابگرین» ئەنجامدان.
لەم پێشبڕکێیەدا لە کۆی ١٣ هەزار و ٢١٤ بەرهەم، ٥ ئەندامی ناوەندە ڕۆشنبیرییە هونەریەکانی سەنتەری گەشەپێدانی هزری منداڵان و تازەلاوان خەڵاتیان بەدەستهێنا.
بەم پێیە «ئەهورا بەختیاری» خەڵاتی کائۆو «تەرنام شێخ شەریفی» و« زەینەب باغری» خەڵاتی دۆستایەتیی ئیکۆ و خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەرانیان وەرگرت.
هەروەها «بەهار ڕەزائییان» و «زەهرا موزەفەری»ش خەڵاتی دۆستایەتیی ئیکۆیان بەدەستهێنا.