کانونی دوھەم 28, 2023 13:18 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ئێرانیی شەترەنج لە پاڵەوانێتیی «تاتا ستیل» سەرکەوتنی بەدەست هێنا

یاریزانی نیشتمانیی شەترەنجی ئێران لە پاڵەوانێتی شەترەنجی «تاتا ستیل» لە هۆڵەندا بەرامبەر ڕکابەرە هیندییەکەی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە قۆناغی ١١ی ٨٥هەمین پاڵەوانێتیی شەترەنجی «تاتا ستیل» «پەرهام مەقسوودلو»، یاریزانی ژمارە یەکی شەترەنجی ئێران، لە ڕیزبەندیی ماستەرزی ئەم پاڵەوانێتییەدا ڕووبەڕووی «پراگ ناناندەھا» یاریزانی شەترەنجی هیندی بووەوە و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

«مەقسوودلو» کە لە ڕیزبەندیی ٢٧١٩دایە، لە کاتێکدا کە ڕکابەرەکەی لەم قۆناغەدا لە ڕیزبەندیی ٢٦٨٤ دا بوو ئەم یارییە بردەوە.

بەم سەرکەوتنە، یاریزانی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران ٥ خاڵی بەدەست هێنا و لەم پاڵەوانێتییەدا پلەی هەشتەمی مسۆگەر کرد.

٨٥ـەمین خولی پاڵەوانێتیی «تاتا ستیل» یارییەکی ڕۆشتن و گەڕانەوەیە بە ١٤ یاریزانەوە کە لە ١٤ تا ٢٩ی ژانویە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ