کانونی دوھەم 29, 2023 20:52 Asia/Tehran
  • دیداری یەکیەتیی شانۆی جیهانی ئیسلام بە ئامادەبوونی بیرمەندانی ٨ وڵات لە تاران

کۆبوونەوەی یەکیەتیی شانۆی جیهانی ئیسلام هاوکات لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر لە تاران دەستی پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم نەزەری»، بەڕێوەبەری گشتیی هونەرە نمایشییەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیواداری دەربڕی کە لەم هاوکارییە نێودەوڵەتییەی یەکیەتیی شانۆی جیهانی ئیسلامیدا شتی باش ڕووبدات.

«کوروش زارعی» سکرتێری چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجریش ڕایگەیاندووە کە گرووپە شانۆییەکان لە وڵاتانی جیاجیا بە نمایشی باش لە ئێران خۆیان نیشان دا و وتی: پێویستە یەکێتی شانۆی جیهانی ئیسلامی بزووتنەوەیەک دەست پێ بکات بۆ ئەوەی هەموو ڕووداوە گەورەکانی جیهان  لە دەوری شانۆ بخولێتەوە.

زارعی وتیشی: شانۆ میدیایەکە بۆ لێکنزیککردنەوەی وڵاتانی ئیسلامی.

سکرتێری چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر وتی: وڵاتانی ئیسلامی پێشکەوتنی بەرچاویان لە بواری ئابووری و پیشەسازی و ئەندازیاریی شارستانیدا بەدەست هێناوە و هونەر و شانۆش هاوشێوەی پیشەسازی و ئابووری و هەموو ئەو فەکتەرانەی کە خەڵک پێویستیانە، دەبێت پەرەی پێبدرێت.

لە یەکێتی شانۆی جیهانی ئیسلامیدا ٣٤ کەس لە ٨ وڵاتەوە بەشدارن.

چلەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر لە ١٥ تا ٣١ی ژانویە خەریکە لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ