شوبات 03, 2023 22:44 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پیشانگای تابلۆکانی هونەرمەندێکی ئێرانی لە مۆسکۆ

پێشانگای تابلۆی هونەرمەندی ناوداری ئێران و سیمای هەڵبژێردراوی هونەری شۆڕش «حەسەن ڕوحولئەلئەمین» بە ناونیشانی «دڵنیگارە» و بە تەوەری ژیانی ئەهلی بەیت(ع)، بۆ ماوەی ٢ مانگ لە مۆزەخانەی هونەری ڕۆژهەڵات لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «مەسعوود ئەحمەدوەند» ڕاوێژکاری فەرهەنگیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا، وێڕای ڕاگەیاندنی ھەواڵی بەرپاکرانی پێشانگای بەرهەمەکانی «حەسەن ڕۆحولئەمینی» ڕوونی کردەوە: ١٤ بەرهەمی دوا بەرهەمی ئەم نیگارکێشە دیارە ئەمڕۆ هەینی، هاوکات لەگەڵ یادی لەدایک بوونی ئەمیری موئمینان عەلی (ع) لە بینای سەرەکیی مۆزەخانەی هونەری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ دەستی پێکردو بۆ ماوەی دوو مانگیش بەردەوام دەبێت.

ئەحمەدوەند وتووشیەتی: لەم پێشانگایەدا بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر ئەو بەرهەمانە لادەدرێن کە هەموویان لەسەر ژیانی ئەهلی بەیت (ع) ن و بەشێکیشیان بۆ یەکەمجارە دەخرێنە ڕوو.

پێشانگای خۆکەسیی ئەم هونەرمەندە لە ئێران و وڵاتانی ئەوروپا (بەلژیک، فەرەنسا، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە) ش بەڕێوە چووە.

 

سەرپەیڤ