شوبات 11, 2023 22:41 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی نیشتمانیی هاکیی ئێران بە بەزاندنی بەربەستی ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

هەڵبژاردەی نیشتمانیی هاکیی نێوھۆڵی ئێران توانی لە یاریی ڕیزبەندیی مۆندیالدا شکست بە ئەمریکا بھێنێ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕۆژی شەممە یاریی ڕیزبەندی مۆندیالی هاکیی ٢٠٢٣ بە میوانداریی «پرۆتۆریا»ی لە ئەفریقای باشووری  بەڕێوەبراو  لە درێژەی کێبەرکێکانیش دا هەڵبژاردەی ئێران و ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

لە کۆتایی ئەم یارییەدا تیپی نیشتیمانیی ئێران دوای یەکسان ھاتنەوەیەک بە ھەر یەکەو چوار خاڵ توانی ئەم خەنیمەی خۆی لە وەشاندنی پێناڵتی دا سێ بە دوو ببەزێنێ و بەسەری دا سەرکەوێت.

ئا بەمجۆرە هەڵبژاردەی نیشتمانیی هاکیی ئێران پلەی سێیەمی جامی جیهانی هاکیی بە دەست هێنا.

ئێران پێشتریش توانیویەتی شکست به ئه مریکا بهێنێت.

سەرپەیڤ