دەست پێ بوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جیهادی ڕوونکردنەوە لە زانکۆی «ڕازی»ی کرماشان
کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جیهادی ڕوونکردنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە زانکۆی «ڕازی»ی کرماشان بە ئامادەبوونی میوانانی ئێرانی و بیانی دەستی پێکرد.
جیهادی ڕوونکردنەوە بابەتێکە کە لە وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا گەلێک جار جەختی لە سەر کراوەوو تیشکی خراوەتە سەر و بەڕێزی ڕەھەندە جیاوازەکانی شی کردووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە کۆنفرانسی «جیھادی ڕوونکردنەوە، چییەتی، دەرفەتەکان، ستراتژی و ڕێکارەکان»دا کۆمەڵێک لە بیرمەندان لە وڵاتانی ئێران، عێراق، لوبنان، میسر و پاکستان بەشدارییان کردووە.
«یەحیا مەعروف» سکرتێری زانستیی کۆنفرانسەکە، «نەبی ئەحمەدی» سەرۆکی زانکۆی «ڕازی»ی کرماشان، «عەلی ڕازینی» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە زانکۆکانی ئێران، وتاردەری بەشی یەکەمی کۆنفرانسەکە بوون.
بەشی دووەمی کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی میوانانی وڵاتانی عێراق، لوبنان، میسر و پاکستان بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسی نێونەتەوەیی جیهادی ڕوونکردنەوە ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.