شوبات 17, 2023 16:37 Asia/Tehran
  • دەستەڵات نواندنی ئەستێرەکانی زۆرانی ئێران لە یانە پاڵەوانەکانی جیهان دا

تیمی «بانکی شەهر»ی ئێران توانی لە کێبەرکێی زۆرانی ئازادی یانە پاڵەوانەکانی جیهان دا نوێنەرانی گورجستان بەوپەڕی دەستەڵاتەوە بە چۆکدا بێنێ.

حەوتەمین خولی زۆرانی کراوەی یانەپاڵەوانەکانی جیهان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی)یەوە لە هۆڵی شەھیدانی «حەوتی پوشپەڕ»ی تارانەوە،  دەستی پێ کرد.

لەم پێشبڕکێیەدا تیمەکانی وڵاتانی ڕووسیا، هیندستان، گورجستان، کازاخستان و ئەرمینیا بەشدارن و تیمی «بانکی شەهر»یش نوێنەری زۆرانی ئێرانە لەم خولەی کێبەرکێیەکاندا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیمی «بانکی شەهر»ی ئێران توانی لە یەکەم دیداری خۆیدا لە ململانێی زۆرانی کراوەی یانە پاڵەوانەکانی جیهان دا بە ئەنجامی ١٠-٠ لە هەڵبژاردەی گورجستان بباتەوە.

لەم کێبەرکێیەدا نوێنەرانی ئێران لە ٩ کێشدا خەنیمەکانی خۆیانیان لە تیمی گورجستاندا بەزاند.

تیمی «بانکی شەھر»ی ئێران لە گەڵ تیمەکانی گورجستان و کازاخستان لە یەک گروپ دایە.

سەرپەیڤ