شوبات 17, 2023 18:49 Asia/Tehran
  • مۆسیقای ئێرانی؛ کاریگەرترین ڕێگاکانی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە جیهاندا

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، مۆسیقای ئێرانی بە یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکانی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا زانی.

ئەمڕۆ (هەینی) سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە سەروبەندی دەسپێکی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر لە پەیامێکدا نووسی: مۆسیقای ئێران پاشخانێکی دەوڵەمەند و خاوەنی پێناسەو ڕەسەنایەتی و بەرهەمێکی بەنرخ و ھەرماوی ھەیە بە کۆمەڵێک خوڵقێنەری ناودارەوە کە توانا جیاواز و هەمەچەشنەکەی بەردەوام لەو ڕێگا ھەرە باش و کاریگەرانەی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بووە.

خەڵاتی گۆرانی، خەڵاتی مۆسیقا و میدیا، بەشی ستران و کۆڕبەندی توێژینەوە لە بەرنامەکانی ئەم قۆناغەی فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجرە.

سەرپەیڤ