شوبات 19, 2023 10:48 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی «فاینۆرد» لە بەرامبەر «ئالکمار» لە ئەنجامی گۆڵ تۆمار  یاریزانەکەی ئێران

تیپی تۆپی پێی «فاینۆرد»ی هۆڵەندا توانی لە ئەنجامی گۆڵ تۆمار کردنی ئەستێرە ئێرانییەکەی بەرامبەر «ئالکمار» سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە گرنگترین یاریی حەوتەی ٢٢ی خولی نایابی هۆڵەندا ناسراو بە «ئۆردیڤیسە»، تیپی تۆپی پێی «فاینۆرد» لە یارییەکی نۆماڵی خۆی دا ڕووبەڕووی یانەی «ئالکمار» بووەوە، کە توانی بە ئەنجامی ٢:١ لە میوانەکانی بباتەوە.

لەم یارییەدا «عەلیرەزا جەهانبەخش» ئەستێرەی ئێرانیی یانەی «فاینۆرد» هەر لە سەرەتاوە لە پێکهاتەی تیپەکەیدا یاری کرد.

ئەم یارییە لە ھەل و مەرجێکدا دەستی پێکرد کە «ئالکمار» توانی لە ئەنجامی گۆڵێکی بەھەڵەی یاریزانێکی «فاینۆر» لە میواندارەکەی وەپێش بکەوێت.

بەڵام لە کاتێکدا کە یارییەکە لە گێمی یەکەمدا خەریک بوو دەگەشتە کۆتایی ، «عەلیرەزا جەهانبەخش» لە خولەکی ۲+۴۵ بە لێدانێکی سەرگۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکردو ئابەم جۆرە گێمی یەکەم بە یەکسانی کۆتایی هات.

لە کۆتا چرکەکانی یارییەکەدا «پیدرسۆن» بەرگریکاری یانەی فاینۆرد گۆڵی دووەمی بە سوودی تیپەکەی تۆمارکردو بەم چەشنە ھاوتیپەکانی «جەهانبەخش» سێ خاڵی بەنرخیان لەم یارییەدا بەدەست هێنا.

بەم سێ خاڵەی کە لەم یارییەدا تۆمار کرا، «فاینۆرد» لە ئێستادا خاوەنی ٤٩ خاڵەو پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدا پتەوتر کردووەتەوە.

ئالکماریش بە کۆکردنەوەی ٤٤ خاڵ لە پلەی دووھەمدایە.

سەرپەیڤ