شوبات 19, 2023 23:17 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیەتیی شەترەنج بازێکی ئێرانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی جامی دەریای کاسپییەن

پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی شەترەنجی بلیتز یان بەبروسکەی نێونەتەوەیی دەریای کاسپییەنی کاپی ڕەشت بە پاڵەوانێتیی گەورە مامۆستای شەترەنجی ئێران کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی شەترەنجی بلیتز یان بەبروسکەی نێونەتەوەیی دەریای کاسپییەنی کاپی ڕەشت، «محەمەد ئەمین تەباتەبایی»، گەورە مامۆستای شەترەنجی ئێران بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ و نیو ناسناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەست هێنا.

«پەرهام مەقسوودلو»، مامۆستای گەورەی شەترەنج، لەم پێشبڕکێیەدا بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

نۆزدەهەمین خولی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی شەترەنجی کاسپیەنی جامی ڕەشت بە ئامادەبوونی ٨٠٠ یاریزانی شەترەنج لە ئێران و ١٥ وڵات لە کۆمەڵگەی وەرزشیی «یادگاری ئیمام» لە شاری ڕەشت بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ