شوبات 22, 2023 23:59 Asia/Tehran
  • نەریتی کۆتایی هاتنی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران

نەریتی کۆتایی ٣٩سی و نۆھەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سی و نۆھەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز کە لە ١٨ی فڤریەدا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵات و کۆمەڵگەی قورئانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دەستی پێ کرا بوو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆتایی ھات.

پەخشکردنی فیلمی دیکۆمێنتاریی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئان و نمایشی گروپی ھەڵبژاردەی تەواشیحی ئەهلی بەیت و خوێندنەوەی بەیاننامەی دەستەی داوەران لەو بەشانەی نەریتی کۆتایی ھاتنەکە بوو.

بە وتەی حوجەتولئیسلام «مەهدی خاموشی» سەرۆکی ڕێکخراوی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازیی ئێران، ئەم خولەی پێشبڕکێکان بە دروشمی «یەک کتێب، یەک ئوممەت» بەڕێوەبراو لە قۆناغی سەرەتایی پێشبڕکێکەدا ١٥٠ بەشداربوو لە ٨٠ وڵاتەوە لە بوارەکانی لەبەرکردنی تێکڕای قورئان، خوێندنەوەی توێژکارانەو بە تەرتیل بەشدارییان تیادا کرد.

لەم پێشبڕکێیەدا بۆ یەکەمجار بەشی تەرتیلی ئافرەتان زیادکراو لە قۆناغی کۆتاییشدا ٣٣ وڵات و ٥٢ بەشداربوو لە بوارەکانی لەبەرکردنی تێکڕای قورئان ،خوێندنەوەی توێژکارانەو بە تەرتیل ئامادەی کێبەرکێکە بوون.

سەرپەیڤ