خلیسکێنەی سارایی جیهان و ھەڵکشانی دوو نوێنەری ئێران بۆ یاریی کۆتایی
دوو نوێنەری ئێران لە بەشی ئافرەتان و پیاوان لە پێشبڕکێی جیهانیی خلیسکێنەی سارایی توانیان بەرەو قۆناغی کۆتایی ئەم کێبڕکێیە سەرکەون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «دانیال ساوە شمشەکی» ئۆڵۆمپی و نوێنەری شایستەی خلیسکێنەی سارایی ئێران، توانی ڕۆژی چوارشەممە لە پێشبڕکێی بەرایی ٧٠ کیلۆمەتری ئازادی پیاوان لە نێو ٧٠ بەشداربوودا پلەی نۆیەم بەدەست بهێنێت و بگاتە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبڕکێیە.
پێش ئەمەش «سەمانە بەیرامی باهر» لە ڕووداوێکی مێژووییدا توانیبووی بگاتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتیی جیهانی.
بەم شێوەیە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خلیسکێنەی ئێراندا،ھاوکات نوێنەرێکی ئافرەت و نوێنەرێکی پیاو لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی جیهانیی خلیسکێنەی سارایی دا بەشدارن.
کێبڕکێی جیهانیی خلیسکێنەی سارایی بە میوانداریی وڵاتی «سلۆڤینیا» خەریکە بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کە پێکهاتووە لە چوار وەرزشکاری ئافرەت و چوار وەرزشکاری پیاو لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری دەکات.