شوبات 23, 2023 15:01 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی شەترەنجی نابیسایانی ئاسیا و زەریای هێمن؛ ئێران 5 سەرکەوتنی تۆمار کرد

یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتیی شەترەنجی نابیسایانی ئاسیا و زەریای هێمن بە میوانداریی ئۆردۆن بە ٥ سەرکەوتن و یەکسانبوونێک بۆ وەرزشوانانی ئێران کۆتایی هات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی چوارشەممە، «پووریا جەمالی»، «ئارمین ڕەحمەتپوور»و «نەییێر گۆلیزادە»، سێ یاریزانی نابیسای ئێران کە بەشدارییان لە پێشبڕکێی شەترەنجی ئاسیاو زەریای هێمن لە عەممانی پایتەختی ئۆردۆن کردبوو، لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەدا ٥ سەرکەوتن و یەکسانبوونیێکیان تۆمار کرد.

لە یەکەم ڕۆژی ئەم پێشبڕکێیەدا، «پووریا جەمالی» بەرامبەر ڕکابەرەکانی لە ئیمارات و ئۆردۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا، «ئارمین ڕەحمەتپوور» بەرامبەر ڕکابەرەکەی لە ئیماراتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەگەڵ وەرزشکوانی وڵاتی میواندار یەکسان ھاتەوە.

لە بەشی ئافرەتان «نەییێر گۆلیزادە» لە دوو یاری دا بەرامبەر وەرزشوانانی عەرەبستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

خولی یەکەمی پاڵەوانێتیی شەترەنجی نابیسایانی ئاسیاو زەریای هێمن تا ٩ ڕەشەمە (٢٨ی فڤریە) لە عەممانی پایتەختی ئۆردۆن بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ