شوبات 24, 2023 22:56 Asia/Tehran
  • «تارمی» لە ڕیزی ٥ یاریزانی سەرەکیی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا

یاریزانەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران چووە ڕیزی ٥ یاریزانی سەرەکیی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا(یوفا)، «مەهدی تارمی» هێرشبەری ئێرانیی یانەی پۆرتۆی ھەتا کۆتایی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا خستە ڕیزی پێنج یاریزانی سەرەکیی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لەم ڕیزبەندییەدا «ڤینیسیۆس جونیۆر» ئەستێرەی یانەی «ڕیاڵ مەدرید» لە پلەی یەکەمدایە و «محەمەد سەڵاح»ی ئەستێرەی میسریی « لیڤەرپول» لە پلەی دووەمدایە.

«کیلیان مباپێی» ئەستێرەی یانەی «پاری سانجێرمان» لە پلەی سێیەم و «لیۆنێل مێسی» لە پلەی پێنجەمدایە.

هێرشبەرە نسیشتیمانییەکەی ئێرانیش لەم وەرزەدا توانیویەتی ١١ گۆڵ و ٦ ئەسیست بۆ پۆرتۆ تۆمار بکات و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی خولەکە دادەنرێت.

«تارمی» بەو یارییە ناوازەیەی لە یانەی پۆرتۆدا کڕیاری زۆری دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەستێرە ئێرانییەکە لەئێستادا مانەوە لەم تیپەی هەڵبژاردووە.

چێڵسی و ئارسناڵی ئینگلتەراش لە مشتەرییە سەرەکییەکانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران بوونە لە چەند مانگی ڕابردوودا.

سەرپەیڤ