شوبات 26, 2023 12:00 Asia/Tehran
  • دوو زێڕ و زیوێک بۆ یاریزانانی شەترەنجی نابیسای ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانێتیی ئاسیا

وەرزشوانانی نابیسای ئێرانی لە بەشی بروسکەی پاڵەوانێتیی ئاسیا و زەریای هێمن لە عەممانی پایتەختی ئۆردۆن دوو زێڕ و زیوێکیان بەدەست هێنا.

خولی یەکەمی پاڵەوانێتی شەترەنجی نابیسایانی ئاسیا و زەریای هێمن لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەشی بروسکەو لە بەشی ئافرەتان «نەیێر گۆلیزادە» بە دەسەڵاتەوە ناسناوی پاڵەوانێتیی لە کێبەرکێ لەگەڵ ١٣ وەرزشوان بەدەست هێنا و لە هەشت خولی پێشبڕکێکاندا توانی لە وەرزشوانانی عەرەبستان و یەمەن و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بباتەوەو لە لە بەرامبەر وەرزشوانێکی ئۆردۆن یارییەکەی دۆڕاند.

لە بەشی پیاوانیش دا کە بە ئامادەبوونی ١٢ وەرزشوان بەڕێوەچوو، «ئارمین ڕەحمەتپوور» میدالیای زێڕو «پووریا جەمالی» میدالیای زیویی بەدەستهێنا، ئا بەم شێوەیە چ لە پێشبڕکێی بلیتزی پیاوان و چ ئافرەتان وەرزشوانانی ئێران باڵاترین میدالیایان بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ