ئادار 14, 2023 19:25 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی تۆپی دەستی کەناراویی ئاسیا

تیمی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر فلیپین گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران لە سێهەمین یاریی خۆی لە پاڵەوانێتیی ئاسیا بەرامبەر فلیپین یاریی کردو بە سەپاندنی دوو گۆڵ بە سەر ئەم هەڵبژاردەیەدا ئامادەبوونی خۆی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا یەکلایی کردەوە.

تیپی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران لە کۆمەڵەی یەکەمی ئەم یارییەدا توانی بە ئەنجامی ٢١-٢٠ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە کۆمەڵەی دووەمدا بە پێشکەشکردنی نمایشێکی جوانتر لە یاریی یەکەم بە ئەنجامی ٢٧-١٦ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

سبەی چوارشەممە لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران کە گەنجترین هەڵبژاردەی ئەم پاڵەوانێتیەیە، ڕووبەڕووی قەتەر دەبێتەوە کە جێی شانازیترین تیپی تۆپی دەستی کەناراوییە لە ئاسیادا.

نۆیەمین پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی کەناراویی پاڵەوانێتیی ئاسیا تا ١٩ی مارس بە میوانداریی ئەندەنوسیا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ