ئادار 18, 2023 13:41 Asia/Tehran
  • فوتساڵی ئێران لە پلەی یەکەمی ئاسیا و شەشەمی جیهاندایە

لە ڕیزبەندیی نوێی هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی فوتساڵی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢دا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئێران لە پلەی شەشەمدایە.

لە ڕیزبەندیی حەوتەی سێهەمی مانگی مارسی 2023، هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئێران کە لە ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی تایلەنددا درەوشایەوە و پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا، بە کۆکردنەوەی 1569 خاڵ و یەک پلە بەرزبوونەوە ئێستاکە لە سەرپەڕی هەڵبژاردەکانی ئاسیاداو لە پلەی شەشەمی جیھاندایە.

  بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن ، ئێران تاکە هەڵبژاردەی ئاسیاییە لە نێو ١٠ هەڵبژاردەی سەرەکیی جیهان دا.

لەم ڕیزبەندییەدا هەڵبژاردەی بەڕازیلی لە پلەی یەکەمدایە.

لە لیستی هەڵبژاردە ئاسیاییەکان لە دوای ئێران، هەڵبژاردەی ژاپۆن بە کۆکردنەوەی ١٤٠٣ خاڵ لە پلەی دووھەمی ئاسیاو پلەی دوانزەھەمی جیهاندایە، ئۆزبەکستان بە کۆکردنەوەی ١٢٦٠ خاڵ لە پلەی سێیەمی ئاسیاو پلەی بیست و چوارەمی جیهاندایە و، تایلەندیش بە کۆکردنەوەی ١٢٤٤ خاڵ لە پلەی چوارەمی ئاسیاو پلەی بیست و شەشەمی جیهان دایە.

سەرپەیڤ