ئادار 24, 2023 19:17 Asia/Tehran
  • تیروپشکی یاریی دۆستانەی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئێران و ڕوسیا

یاریی دۆستانەی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئێران و ڕووسیا بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئێران و ڕووسیا ئەمشەو لە یارییەکی دۆستانەدا کە کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە یاریگای ئازادی بە ئامادەبوونی نزیکەی ٧ هەزار ھاندەر دەستی پێ کرد ڕووبەڕووی یەکتربوونەوەو یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

هەڵبژاردەی ئێران یەکەم یاریی ئەمساڵی زۆر ھێرشبەرانەو بە نمایشێکی دڵخۆشکەر ئەنجام دا. لە گێمی یەکەمدا شاگردەکانی «ئەمیر قەلعەنۆیی» سەرەڕای ئەوەی بەتەواوی دەستی گرتبوو بە سەر یارییەکەدا، بەڵام لە ڕووداوێکدا لێدانی سزایان بە ڕووسیا بەخشی و لە ئەنجام دا لەپاش ٤٥ خولەکی یەکەمی یارییەکە ، بەپێچەوانەی ڕەوتی یارییەکە، بە شکستەوە چوونە شوێنی جلگۆڕین.

بەڵام بە دەست پێ بوونی گێمی دووەمدا زۆر زوو بە جوڵەیەکی «محەمەد موحێبی» لێدانی سزا بۆ هەڵبژاردەکەی ئێران مسۆگەر کراو «مەھدی تارمی» ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە. لە درێژەداو بە تایبەتی لە کۆتایی یارییەکەدا، شاگردانی «قەلعە نۆیی» دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە گۆڵی بردنەوە تۆمار بکەن، بەڵام هەموویان لە کیس دان بەجۆرێک کە دەستپێکی ساڵی نوێی لاوانی ئێرانی بە یەکسانبوون بوو بە ھاوڕێ.

سەرپەیڤ