ئادار 26, 2023 15:32 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی جیهانیی تۆپی سەر مێز

پێشبڕکێی تۆپی سەرمێزی کراوەی جیهانیی لاوانی تورکیا (کانتندر) بە میدالیایەکی زێڕ و دوو میدالیای زیو و میدالیایەکی برۆنز بۆ کوڕانی ئێران کۆتایی هات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «بنیامین فەرەجی» لە ئاستی تەمەنی خوار ١٥ ساڵدا بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە لە بەرامبەر ڕکابەرێکی تورکیا بە ئەنجامی ٣-٠ ناسناوی پاڵەوانێتیی بەدەست هێنا.

لە کۆمەڵەی تەمەنی خوار ١٩ ساڵیدا «نەوید شەمس» بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرامبەر «کویک ئیساک» یاریزانێکی بەهێزی سەنگاپوور دۆڕا و نەیتوانی میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت و بوو بە جێگری پاڵەوان.

لە ئاستی تەمەنی خوار١٣ ساڵان، «فەراز شەکیبا» خاوەنی میدالیای زیوی جیهانیی «هوپس» بە ئەنجامی ٣-٠ لەلایەن «ئۆکال» لە وڵاتی میواندارەوە بەزێندراو میدالیای زیویی بەدەست هێنا.

هەروەها «محەمەد ئەمین سەمەدی» و «بێنیامین فەرەجی» لە گروپی تەمەنی خوار ١٧ ساڵ و «ئەمیر مەهدی کەشاوەرزی» لە ئاستی تەمەنی خوار ١٩ ساڵ دوای پێمل بوونی شکست لە قۆناغی پێش کۆتایی دا بوو بە خاوەنی ملوانکی برۆنزی.

ئابەم شێوەیە یاریزانانی لاوو تازەلاوی تۆپی سەرمێزی ئێران بە بەدەستهێنانی شەش میدالیای ڕەنگاوڕەنگ لە پاڵەوانێتی کراوەی جیهانی (کانتندر) ساڵی نوێیان دەستپێکرد.

کێبەرکێی سێ ڕۆژەی تۆپی سەر مێز کراوەی جیهانی (کانتندر)ی لاوانی تورکیا دوێنێ شەممە بە میوانداری شاری ئەنتاڵیا و بە بەشداریی یاریزانانی پینگ پۆنگ لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا کۆتایی هات.

سەرپەیڤ