ئادار 28, 2023 20:54 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەرمێز بۆ وەرزشوانی ئێرانی

سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەر مێز دوای ئەنجامە درەوشاوەکانی لە کێبەرکێی ئازادی جیهانیی تورکیا پیرۆزبایی لە «میهرداد عەلیقارداشی» کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی سێشەممە، «پترا سۆرلینگ» سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەر مێزی «ئای تی تی ئێف»، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی «میهرداد عەلیقارداشی» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی سەر مێزی ئێران و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیهانی کردووە، ستایشی ئەنجامە درەوشاوەکانی یاریزانانی لاوی پینگ پۆنگی ئێرانیی کرد لە کێبەرکێی ئازادی جیھانی٢٠٢٣ی تورکیا.

سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەرمێز هیواداریی دەربڕی کە ڕەوتی پەرەسەندنی وەرزشوانانی ئێران بەردەوام بێت.

سەرپەیڤ