پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەرمێز بۆ وەرزشوانی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416390-پەیامی_پیرۆزبایی_سەرۆکی_فیدراسیۆنی_جیهانیی_تۆپی_سەرمێز_بۆ_وەرزشوانی_ئێرانی
سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەر مێز دوای ئەنجامە درەوشاوەکانی لە کێبەرکێی ئازادی جیهانیی تورکیا پیرۆزبایی لە «میهرداد عەلیقارداشی» کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 17:24 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەرمێز بۆ وەرزشوانی ئێرانی

سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەر مێز دوای ئەنجامە درەوشاوەکانی لە کێبەرکێی ئازادی جیهانیی تورکیا پیرۆزبایی لە «میهرداد عەلیقارداشی» کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی سێشەممە، «پترا سۆرلینگ» سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەر مێزی «ئای تی تی ئێف»، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی «میهرداد عەلیقارداشی» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی سەر مێزی ئێران و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیهانی کردووە، ستایشی ئەنجامە درەوشاوەکانی یاریزانانی لاوی پینگ پۆنگی ئێرانیی کرد لە کێبەرکێی ئازادی جیھانی٢٠٢٣ی تورکیا.

سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی سەرمێز هیواداریی دەربڕی کە ڕەوتی پەرەسەندنی وەرزشوانانی ئێران بەردەوام بێت.