ئادار 29, 2023 14:23 Asia/Tehran
  • داوەرایەتیی داوەرانی ئێرانی لە پاڵاوتنەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیکی ئافرەتانی ئاسیا

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا داوەرایەتیی دوو داوەری ئێرانیی لە کێبەرکێی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیکی ئافرەتانی ئاسیادا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ کێبەرکێی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیکی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیا لە کۆمەڵەی «E» لە ٥ تا ١١ی ئاپریل لە تاجیکستان بەڕێوەدەچن و بە گوێرەی ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، «مەهناز زەکایی» داوەرو «ئەنسیە خەباز مافی نەژاد» یاریدەدەری داوەردەبێت لەم خولەی کێبەرکێکاندا.

هەروەها «حامەد مۆئمینی»یش وەک نوێنەری پێشبڕکێکە ئامادەیە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەکانی میانمار، بەنگلادیش و ماڵدیڤ لە کۆمەڵەی «B» دایە.

سەرپەیڤ