نیسان 03, 2023 11:39 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ئێرانیی شەترەنج  چووە ڕیزی بیست باشترین یاریزانی شەترەنج لە جیهاندا

لیستی باشترین یاریزانانی شەترەنج لە جیهاندا لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانی ئەم بوارەوە (فیدە) بڵاوکراوەتەوەو ناوی یاریزانێکی ئێرانیی شەترەنج لە ڕیزی بیست یاریزانی سەرەکیی ئەم بوارەدا دەبینرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،بەگوێرەی لیستی فیدراسیۆنی جیھانیی شەترەنج، «پەرهام مەقسوودلوو» یاریزانی پیاوی ژمارە یەکی شەترەنجی ئێران، بە ڕیزبەندیی ٢٧٣٠ لە پلەی ١٩ی جیهان دایە.

هێشتا «ماگنوس کارلسنی»ی نەرویژی لە بەشی پیاوان لە پێشەنگی ئەم لیستەدایە، لە بەشی ئافرەتانیشدا، ئەستێرەی چینی «هو یفان» باشترین یاریزانی شەترەنجی ئافرەتە لە جیهاندا بە پلەی ٢٦٢٨.

بە پێی ئەم لیستە، تیمی نیشتمانیی شەترەنجی ئێران بە تێکڕای ڕیزبەندیی ٢٥٤٨ لە پلەی ٢٨ی جیهان و ڕووسیا بە تێکڕای ڕیزبەندیی ٢٧٣٩ لە پلەی یەکەمی جیهان دایە.

سەرپەیڤ