نیسان 05, 2023 16:32 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئافرەتانی یاریزانی تۆپی پێی ئێران لە هەڵبژاردنی ئۆلەمپیک دا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران لە یەکەمین یاریی خۆی لە کێبەرکێی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە میانمار سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

یەکەمین یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران، لە کۆمەڵەی (B)ی کێبەرکێی تۆپی پێی ئۆلەمپیکی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە لە یاریگای «دۆئانا» لە شاری «یانگۆن» بەرامبەر میانماری میواندار بەڕێوەبراو ئەم یارییە بە دەرەنجامی  1-0 لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران کۆتایی پێ ھات.

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی تیپەکانی بەنگلادیش و ماڵدیڤ لە کۆمەڵەی "B"ی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیا، هەڵبژاردەکانی ئێران و میانمار یارییەکی ھاتوچۆ ئەنجام دەدەن بۆ دیاریکردنی ئەو تیپەی کە بۆ قۆناغی داهاتووی کێبەرکێکە سەر دەکەوێت. یاری گەڕانەوەی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران و میانمار ھەشتەمی ئاپریلی ٢٠٢٣ بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ