نیسان 09, 2023 07:14 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی «مەهدی تارمی» لە دێربیی ئۆکلاسیکۆی پورتوگال

یانەی پۆرتۆ بە درەوشانەوەی هێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە دێربیی "ئۆکلاسیکۆ"ی پورتوگال سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

پۆرتۆ بە گۆڵەکەی «مەهدی تارمی» ٢٥٢ەمین دێربیی ئەلکلاسیکۆی بردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە چوارچێوەی هەفتەی ٢٧ی خولی نایابی پورتوگال، پۆرتۆ لە یاریگای "دالوژ" لە شاری «لیسبۆن» بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر «بێنفیکا»ی پێشەنگ دا سەرکەوت و بە کۆکردنەوەی ٦٤ خاڵ لە پلەی دووەمدا وەستا.

لەم یارییەدا «مەهدی تارمی» هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد.

«ماتێوس ئوریبی» گۆڵکاری دیکەی پۆرتۆ بوو و تاکە گۆڵی «بێنفیکا»ش لە ئەنجامی هەڵەیەکی «دیێگۆ کاستا» تۆمارکرا.

سەرپەیڤ