نیسان 13, 2023 06:13 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران گەییشتە قۆناغی سەرەکیی یارییەکانی سنۆکەری پاڵەوانیی جیهان

«حسێن وەفایی» بە دوو سەرکەوتن،توانی مۆڵەتی بەشداریکردن لە خشتەی سەرەکیی پاڵەوانێتی جیهانیی سنوکەر لە هۆڵی کروسیبڵ بەدەست بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «وەفایی» نوێنەری باش وچالاکی سنۆکەری ئێران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە توانی بە ئەنجامی ١٠-٦ بەرامبەر «جەکسۆن پەیج» سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بچێتە نێو خشتەی سەرەکیی پاڵەوانێتی جیهانیی سنوکەرەوە.

«وەفایی» لە قۆناغی پێشوودا بەرامبەر «ئەندرۆ پاجێت» کە نوێنەرەکەی دیکەی سنۆکەری یانەی «ڤێڵز» بوو یاریی کرد و بە ئەنجامی ١٠-٤ لە ڕکابەرەکەی بردەوە.

کێبەرکێکانی سنۆکەری پاڵەوانیەتیی جیهانیی «کازۆ» بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕۆژانی ٣-١٢ی ئاپریلی ٢٠٢٣ لە پەیمانگای وەرزشی بەریتانی لە شاری «شێفیڵد» بەڕێوەچوو، کە «حسێن وەفایی»ش توانی تیای دا بۆ قۆناغی سەرەکی سەرکەوێت.

قۆناغی سەرەکیی سنۆکەری پاڵەوانێتیی جیهانی تەنها بە ٣٢ وەرزشکاری سەرەکیی سنوکەرو لە هۆڵی کروسیبڵ دا بەڕێوەدەچێت.

وەرگری ناسناوی پاڵەوانێتیی ئەم کێبەرکێیە ساڵی ڕابردوو «ڕۆنی سولیڤان»ی ئینگلیزییە، کە توانی لە یاریی کۆتاییدا لە هۆڵی کروسیبڵ بە ئەنجامی ١٨_١٣ لە «جاد ترەمپ» هاوڵاتیی خۆی بباتەوە و ناسناوەکە بەدەست بهێنێت.

سەرپەیڤ