نیسان 13, 2023 18:49 Asia/Tehran
  • حوکمی تیپی داوەریی ئێران لە پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی یانەکانی ئاسیا

فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا تیپی داوەریی ئێرانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی پیاوانی ئاسیادا حوکم بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ کۆنفدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا لە نامەیەکدا بۆ فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئێران بانگهێشتی ئەمیر و ئەحمەد قەیسەریان تیپی داوەرانی ئێرانی کرد بۆ دادوەری کردن لە پێشبڕکێی تۆپی دەستی پاڵەوانیەتیی یانەی پیاوانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٣ کە ئێران میوانداریی دەکات.

بیست و پێنجەمین پێشبڕکێی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی یانەی پیاوانی ئاسیا لە ١ تا ١٢ی ژوئەن بە میوانداریی شاری ئیسفەهانی ناوەندی ئێران بەڕێوە دەچێت.

تیمی ناوبژیوانیی نوێنەری ئێران کە لە برایانی قەیسەری پێکهاتووە، ساڵی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیی ئاسیا لە کۆریای باشوور، میدالیای داوەری کردن لە پێشبڕکێی جیهانی دا لە سەرۆکی لیژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی جیهانی وەرگرت.

سەرپەیڤ