نیسان 16, 2023 20:43 Asia/Tehran
  • پێنج ئێرانی لە نێو پاڵێوراوانی خەڵاتی وەرزش نووسە جیهانییەکاندان

١٠ کاندیدی وەرگرتنی پێنجەمین خەڵاتی جیهانیی «ئیپس» بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ناسێندران کە ناوی پێنج ئێرانی لە نێویاندا دەبینرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، لە قۆناغی سێیەمی دەنگوەرگرتن بۆ هەڵبژاردنی ١٠ بەرھەمی ھەڵکەوتە لە قەواخی ھەشت گروپی خەڵاتی جیهانیی «ئیپس»،ئەندامانی دەستەی داوەران پێکهاتوو لە ١٢ کەس لە ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی لە ئاستی جیهاندا بە نوێنەرایەتی لە لایەن پێنج کیشوەرەوە، دوای پێداچوونەوەی ورد بەو بەرهەمانەی کە لە پێڕستێکی کوڕت دا تۆمار کراون، ١٠ بەرهەمی ھەڵکەوتەی ھەرکام لەو گروپانەیان ھەڵبژارد.

قۆناغی کۆتایی دەنگوەرگرتنی پێنجەمین خەڵاتی جیهانیی «ئیپس» ٢٠٢٢ ڕۆژێک بەرلە ئاھەنگی ناساندنی ھەڵبژێردراوان کە لە سئولی پێتەختی کۆریای باشووری لە نۆھەمی مای ٢٠٢٣دا بەرپا دەکرێت، بەڕێوە دەچێت و دوادەرەنجامەکەشی ھەر لە ئاھەنگەکەدا ڕادەگەیەندرێت کە ناوی

«عەلیرەزا زەینەلی» لە گروپی فۆتۆی گەنجانی ڕۆژنامەنووس و «سەعیدە فەتح ئابادی»و «ئەفسون حەزرەتی»" لە گروپی نوسین وتێبینی، «مازیار کۆپیدار» و «مووەحید تاریمۆرادی» لە گروپی کورتە ڤیدیۆدا دەبینرێن.

سەرپەیڤ