سوپاس و پێزانینی یانەی داینامۆ زاگرێبی کرواتیا بۆ ئەستێرەی نیشتیمانیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416998-سوپاس_و_پێزانینی_یانەی_داینامۆ_زاگرێبی_کرواتیا_بۆ_ئەستێرەی_نیشتیمانیی_ئێران
یانەی داینامۆ زاگرێبی کرواتیا ستایشی ئەستێرەی نیشتمانییەکەی ئێرانی کرد لە بەر ئامادە بوونی لە یانەی سەد کایەکاندا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2023 17:25 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی یانەی داینامۆ زاگرێبی کرواتیا بۆ ئەستێرەی نیشتیمانیی ئێران

یانەی داینامۆ زاگرێبی کرواتیا ستایشی ئەستێرەی نیشتمانییەکەی ئێرانی کرد لە بەر ئامادە بوونی لە یانەی سەد کایەکاندا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سادق موحەڕەمی»، ئەستێرەی پێشووی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران، دوێنێ سەدەمین یاریی خۆی لە تیپی داینامۆدا تاقی کردەوەو ڕۆڵێکی کارای گێڕا لە سەرکەوتنی تیپەکەی بە ئەنجامی ٤-٠.

«موحەڕەمی» لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بووەتە یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی تیپی داینامۆ زاگرێبی کرواتیا.

بەرگریکاری پێشووی یانەی پێرسپۆلیس، جگە لەوەی چەندین پاڵەوانێتیی لەگەڵ داینامۆ زاگرێب دا  بەدەست هێناوە، بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی تیپی یەکەمی کرواتیاش.

هەرلەم پێوەندییەدا یانەی داینامۆ ئەستێرە ئێرانییەکەی خۆی لە بەر ئامادە بوونی لە یانەی سەدکایەکانی دا بەرز نرخاند.