نیسان 19, 2023 11:36 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی

تیپی شەترەنجی "لینتس" بە درەوشانەوەی ئەم شەترەنجبازە ئێرانییە بۆ یەکەمین جار ناسناوی پاڵەوانیەتیی «بۆندسلیگا»ی نەمسای بەدەست هێنا.

ماڵپەڕی «ڤۆڵکس بلاتی» نەمسایی ستایشی ئاستی شەترەنجبازی ئێرانی«پەرهام مەقسوودلو»ی کردووەو نووسیویەتی: «لینتس» بۆ یەکەمجار ناسناوی بۆندسلیگای نەمسایی لەگەڵ ئەستێرە نێودەوڵەتییەکان بەدەست هێنا.

«پەرهام مەقسوودلو»، شەترەنجبازی ئێرانی، لەم کێبەرکێیانەدا بە بێ دۆڕان ڕۆڵێکی باشی لە پاڵەوانیەتیی تیپەکەیدا گێڕا.

«لینتس» لە ساڵی 1920 دامەزراوە، دوای یازدە خول و 66 یاری بێ دۆڕان ئاهەنگی پاڵەوانێتیی شەترەنجی بۆندسلیگای نەمسای گێڕا.

ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئەم یانە لەمێژینەیە بەدەست هات، تەنها ساڵێک بەسەر دەرکەوتنی لە بۆندسلیگای نەمسا تێدەپەڕێت.

ئەستێرە جیهانیەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لەم پاڵەوانێتییەدا بینی.

لەم پێشبڕکێیانەدا «لینتس»،«ماکسیم ڤاچیرلاگراف»مامۆستای گەورەی فەرەنسی و«پەرهام مەقسوودلو» پاڵەوانی جیهانیی شەترەنجی لاوانی لەخۆگرتبوو کە بە پاڵەوانی گەورە دادەنرێن.

سەرپەیڤ