نیسان 19, 2023 15:01 Asia/Tehran
  • شەڕی جیهانیی سێیەم بووبە باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ئەستەمۆڵ

فیلمی ئێرانیی «شەڕی جیهانیی سێیەم» وەک باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ئەستەمۆڵ هەڵبژێردرا.

چل و دووھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەمۆڵ لە تورکیا کۆتایی بە کارەکانی هێناو فیلمی «شەڕی جیهانیی سێیەم» لە دەرهێنانی «هومەن سەیید»ی خەڵاتی گوڵاڵەی زێڕینی بۆ باشترین فیلم لە بەشی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی ئەم ڕووداوە سینەماییە مسۆگەر کرد.

ئەو بەرهەمەی «هومەن سەیید» کە نوێنەری فەرمیی سینەمای ئێران لە بەشی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠٢٣ش دا بوو، دوای بەشداریی سەرکەوتووانە لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزدا و بردنەوەی دوو خەڵاتی باشترین فیلم و ئەکتەری بەشی ئاسۆکان، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆکیۆ، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی ئاسیا لە لۆس ئەنجلێس و فێستیڤاڵی فیلمی ستۆکهۆڵمی سوییدیش بەشدارییەکی سەرکەوتووانەی هەبوو.

چل و دووھەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەمۆڵ لە ٧ ھەتا ١٨ی ئاپریل بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ