نیسان 21, 2023 17:36 Asia/Tehran
  • ھەتا چەند خولەکێکی دیکەی ناوی براوەکانی بەرنامەی ساباتی نوور بڵاو دەبێتەوە

لە دوایین شەوی مانگە ڕەمەزانی پیرۆزدا دوایین بەرنامەی ساباتی نوورو فیناڵی ئەم بەرنامەیە لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەرەوە بڵاو بووەوە.

ئەمشەو بەشی کۆتایی ساباتی نوور کە کێبەرکێی قورئانیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەرەوە بڵاو کرایەوەو ھەتا چەند خولەکێکی دیکە ناوی براوەی کێبەرکێکە لە ماڵپەڕی سەحەرە بە ئاگاداریی بەشدارانی کێبەرکێکەو بینەرانی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر دەگەیەندرێت.

ساباتی نوور زنجرەبەرنامەیەکی قورئانیی ڕاستەوخۆیە کە بە درێژایی ھەر سی شەوەکەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەرەو بڵاو بووەتەوەو کۆمەڵێک لە قورئان خوێنە بلیمەتەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆرە پەیوەندییان لەگەڵ دا دامەزراندووەو بە نواندنی شارەزایی قورئانیی خۆیان پێکەوە خەریکی کێبەرکێ بوون و ژمارەو خاڵی پێویستیان لە داوەرانی کێبەرکێکە وەرگرت.

ئەمشەو دوایین بەشی ئەم بەرنامەیە بڵاو کرایەوەو ھەتا چەند خولەکێکی دیکە ناوی براوەکانی ئەم کێیبەرکێ قورئانیە ھەر لەم ماڵپەڕەدا بڵاو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ