نیسان 25, 2023 08:43 Asia/Tehran
  • بەشداریی پێنج پەخشکاری تورکیا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران

پێنج پەخشکاری چالاک لە تورکیاوە لە بواری کتێبی منداڵان و تازەلاوان بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران دەکەن.

پێنج پەخشکاری چالاک لە وڵاتی تورکیاوە لە بواری کتێبی منداڵان و تازەلاوان بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران دەکەن و ئەم پەخشکارانە لە ژووری تایبەت بە وڵاتی تورکیا لە بەشی نێونەتەوەیی پیشانگای کتێب دا بەشدار دەبن.

سی و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران لە ڕۆژانی ١٠ تا ٢٠ی مانگی مای ٢٠٢٣ لە نوێژگەی ئیمام خومەینی(رە) لە تاران بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەو پەخشکارە تورکانەی کە بەشداری ئەم خولەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبن بریتین لە دەزگای چاپ و پەخشی نار، دەزگای چاپی سیگما، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (ئۆ. ئێس.پی)، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڤی.ڤی و دەزگای چاپ و پەخشی ئیستەرلابن.

پەخشکارانی تورکیا بۆ ناساندن و فرۆشتنی مافی چاپی کتێبەکانیان وهەروەها بۆ کڕینی مافی چاپی کتێبە ئێرانییەکان، لەمەڕ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەیان بە زمانی تورکیی ئەستەمۆڵ، بەشداریی پێشانگای کتێبی تاران لە ساڵی ٢٠٢٣ی ئەمساڵ دەکەن.

سەرپەیڤ