نیسان 25, 2023 12:03 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی قورئان خوێنی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی قورئان لە لوبنان

«مەجید عەنان پوور»، قورئانخوێنی ئێرانی لە خولی حەوتەمی پێشبڕکێی قورئانیی لوبنان پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «مەجید عەنان پوور» لە خولی حەوتەمی پێشبڕکێی قورئان "افضل قار‌ءالقرآن" لە لوبنان پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

ئەم پێشبڕکێیانە لە سەر دەستی «کۆمەڵەی قورئانیی بانگەوازو ڕێشاندانی لوبنان»و بە پاڵپشتیی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و بە هاوکاریی کەناڵی ڕادیۆیی «سەوتولھودا» پێش مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەستی پێ کراو بە چوار قۆناغ بە شێوەی ئۆفلاین و ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

قۆناغی پێش بەرایی ئەم چالاکییە نێودەوڵەتییە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ قورئانخوێن لە سەرانسەری جیهانەوە بە شێوەی ئۆفلاین بەڕێوە براو قۆناغی بەراییش بە ئامادەبوونی ٣٢ قورئانخوێن بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

ئینجا قۆناغی پێش کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە بە بەشداری ١٦ قورئانخوێن ئەنجامی گرت و قۆناغی کۆتاییش بە بەشداریی پێنج قورئانخوێن کە ڕێیان لەم قۆناغەی کێبەرکێکان  کەوتبوو بەڕێوەبرا.

سەرپەیڤ