نیسان 28, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • «ئەنساری فەرد» بوو بە باشترین یاریزانی «ئۆمۆنیا»

«کەریم ئەنساری فەرد» هێرشبەری ئێرانیی تیپی «ئۆمۆنیا» بوو بە باشترین یاریزانی ئەم تیپە لە یاریی پێش کۆتایی جامی وەلانان.

تیپی تۆپی پێی «ئۆمۆنیا» لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی قوبریس بە ئەنجامی 3:1 لە تیپی «پافۆس»ی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی.

«کەریم ئەنساری فەرد» هێرشبەری ئێرانیی تیپی «ئۆمۆنیا» لە پێکهاتەی سەرەکیی تیپەکەیدا ئامادەبوو و بە تۆمارکردنی دوو ئەسیست و هەراسانکردنی هێڵی بەرگریی «پافۆس» بووبە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم یارییە.

ئەمڕۆ ماڵپەری یانەی «ئۆمۆنیا» ڕایگەیاند، دوای دەنگدان لەلایەن هاندەرانەوە،«ئەنساری فەرد» بە دەستخستنی ڕێژەی 64%ی دەنگەکان ناسناوی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرامبەر «پافۆس» بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ