نیسان 29, 2023 20:11 Asia/Tehran
  • بەلەمەوانەکانی ئێران چوار میدالیای دیکەیان لە ئاستی ئاسیا بردەوە

نوێنەرانی ئێران لە پاراکانۆی ئاسیا ٣ میدالیای زێڕ و میدالیایەکی برۆنزیان بەدەست هێنا.

نوێنەرانی ئێران ڕۆژی (شەممە) لە پێشبڕکێکانی خوار ٢٣ ساڵی لاوان و پاراکانۆی ئاسیا، ٣ میدالیای زێڕ و میدالیایەکی بڕۆنزیان بە دەست هێنا.

کۆی گشتیی میدالیاکانی ئێران تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢ میدالیای زێڕ، ١٤ میدالیای زیو و ٤ برۆنز.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «تەرەنوم ئەکبەرزادە» لە پێشبڕکێی «کایاک»ی تاکەکەسیی ٢٠٠ مەتریی ژنان لەگەڵ ئۆزبەکستان، کازاخستان، هیندستان، تایلەند و قرقیزستان میدالیای زێڕی بەدەست هێنا و لەم پێشبڕکێیەدا نوێنەرانی ئۆزبەکستان و کازاخستان پلەی دووەم و سێیەمیان بەرکەوت.

هەروەها "عەباس حسێنی" و "یەزدان زەراعەت کار"یش لە پێشبڕکێی «کایاک»ی دووانەی ٥٠٠ مەتریی پیاوان دا لە ململانێیان لەگەڵ کازاخستان، عێراق، ئۆزبەکستان، هیندستان، تایلەند، تایوان و هۆنگ کۆنگ، میدالیای برۆنزیان دەست خست، لەم پێشبڕکێیەدا نوێنەرانی ئۆزبەکستان و هیندستان پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا .

هەروەها "مائیدە شورگەشتی"ش لە پێشبڕکێی تاکەکەسیی ژێر ٢٣ ساڵانی ٢٠٠ مەتری ئافرەتان لەگەڵ کازاخستان، ئۆزبەکستان، هیندستان، تایلەند و تاجیکستان دا بوو بە پاڵەوان و نوێنەرانی ئۆزبەکستان و کازاخستان لەم پێشبڕکێیەدا بە ڕیز پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.

هەروەها "عەلیرەزا خەمسە"ش لە «کایاک»ی ٢٠٠ مەتری تاکەکەسیی لاوان دا لە پێشبڕکێی لەگەڵ کازاخستان، ئۆزبەکستان، هیندستان، تایلەند، تاجیکستان، تایپەی چین و قرقیزستان زووتر لە پێشبڕکێکاران هێڵی کۆتایی بەزاندو میدالیای زێڕی بەدەست هێنا،لەم پێشبڕکێیەدا نوێنەرانی ئۆزبەکستان و کازاخستان بە ڕیز بوون بە دووەم و سێیەم.

ئەم پێشبڕکێیانە سبەینێ (یەکشەممە)ش بە کێبڕکێی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران لە ٤ یاریی کۆتاییدا لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ