May 01, 2023 12:30 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێکانی زۆرانی جامی پاڵەوانانی تورکیا؛ ئێران ٢ میدالیای زێڕی بردەوە

«عەلی ئەحمەدی وەفا» و «ئەهورا بۆیری» لە چوار کێشی یەکەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی لاوانی جامی پاڵەوانانی تورکیا میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی لاوان، جامی پاڵەوانانی تورکیا، ڕۆژی یەکشەممە بە بەڕێوەبردنی پێشبڕکێی چوار کێشی یەکەم لە شاری ئەنتاڵیا دەستی پێکرد کە لە ئەنجام دا «عەلی ئەحمەدی وەفا» بە کێشی ٥٥ کیلۆو «ئەهورا بۆیری» بە کێشی ٦٧ کیلۆ دوو نوێنەر بوون لە ئێران لەم پێشبڕکێیەدا هەردووکیان میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا.

لە کێشی ٥٥ کیلۆدا، «عەلی ئەحمەدی وەفا» لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی ٩ بە ١  لە زۆرانبازە تورکەکەی بردەوە و میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

هەروەها لە کێشی ٦٧ کیلۆدا، لە یاریی کۆتاییدا، «ئەهورا بۆیری» بە کۆکردنەوەی ٩ بە ١ بەربەستی ڕکابەرە تورکەکەی دیکەی تێپەڕاند و میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

ململانێکانی سێ کێشی دووھەم و ٣ کێشی سێھەم بە ڕیز ڕۆژانی دووشەممەو سێ شەممە بەرپا دەکرێت کە ئەمڕۆ لە کێبەرکێکانی ٣ کێشی دووھەم «ئەمیر ڕەزا دە بوزورگی» و «محەممەد عەشیری» لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام، «ئەبولفەزل چوبانی» و «ئەبولفەزل پایەدار» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام ڕووبەڕووی خەنیمەکانیان دەبنەوە.

سەرپەیڤ