May 02, 2023 07:39 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی تیپی زۆرانی ئێران لە تۆرنۆمێتی نێودەوڵەتیی تاران

هەڵبژاردەی ئێران بوو بە پاڵەوانی خولی دووەمی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی تازەلاوانی تاران لەژێر ناوی ڕێزلێنان لە ڕەحیم عەلی ئابادی (جامی مەجید).

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دووهەمین خولی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی تازەلاوان بۆ ڕێزلێنان لە «ڕەحیم عەلی ئابادی» خاوەنی میدالیای زیوی ئۆڵۆمپی و میدالیای زیو و برۆنزی جیهانی، ڕۆژی دووشەممە لە هۆڵی «شەهیدانی حەوتی پوشپەڕ»ی تاران بە ناوی «جامی مەجید» بەڕێوەبراو لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا.

ئەم پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێران و زۆرانبازانی وڵاتانی کازاخستان، هەنگاریا، ئەرمینیاو عێراق بەڕێوەبراو لە کۆتایی دا تیمی ئێران بە کۆکردنەوەی ٢٢٥ خاڵ گەییشتە پلەپاڵەونێتی و تیمەکانی ئەرمینیا، هەنگاریا، عێراق و کازاخستانیش بە ڕیز بە ١٥٠ و ٩٠ و ٥٤ و ٨ خاڵ پلەی دووەم بۆ پێنجەمیان بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ