May 07, 2023 13:05 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ژنانی ئێران بۆ یاریی کۆتایی «هاکیی سەر سەهۆڵ»ی ئاسیا

ئافرەتانی ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی «هاکیی سەر سەهۆڵ»ی ئێران لە پێنجەمین ململانێی خۆیاندا لە پاڵەوانێتیی تەمەندارانی ئاسیا بەربەستی سەنگاپوریان تێپەڕاند گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێنجەمین دیداری هەڵبژاردەی نیشتمانیی هاکیی سەر سەهۆڵی ئافرەتانی ئێران لە پاڵەوانێتیی تەمەندارانی ئاسیا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەهێز و بەئەزموونی سەنگاپور بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا نوێنەرانی شایستەی ئێران توانیان بە ئەنجامی ٣-٠ و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنن.

ژنانی ئێران دوای شکست پێهێنانی تیپەکانی هیندستان، کوێت و قڕقیزستان لە قۆناغی سەرەتایی و شکستپێهێنانی هەڵبژاردەی ئیمارات لە قۆناغی وەلانان گەیشتنە قۆناغی پێشکۆتایی دیدارو ململانێ  لەگەڵ سەنگاپورو توانیان پێنجەمین سەرکەوتنی بەنرخی خۆیان مسۆگەرکەن و سەرسوڕھێنەری بوونی خۆیان بە یەکەم سەرکەوتنی ئاسیایی پەرە پێ بدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی هاکیی سەر سەهۆڵی ئێران، لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی تایلەند، میوانداریی ئەو کێبڕکێیە دەبێتەوە.

سەرپەیڤ