May 07, 2023 20:53 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ژنانی نابیسای ئێران لە پێشبڕکێی فوتساڵی ئاسیا و زەریای هێمن دا بوو بە جێگری پاڵەوان

تیپی نیشتمانیی فوتساڵی ژنانی نابیسای وڵاتی ئێران لە پێشبڕکێی فوتساڵی ئاسیا و زەریای هێمن گەیشتە پلەی دووەم و بووبە جێگری پاڵەوان.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فوتساڵی ژنانی نابیسای ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر چین پلەی دووەمی پاڵەوانێتیی فوتساڵی نابیسایانی ئاسیا و زەریای هێمنی لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی وەرزشی نابیسایان، تیپی نیشتمانیی فوتساڵی ژنانی نابیسای ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیی فوتساڵی نابیسایانی ئاسیاو زەریای هێمن لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی چین بووەوەو لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بوو بە پلەی دووەمی ئەم کێبەرکێیانەی مسۆگەر کردو بوو بە جێگری پاڵەوان.

تیپەکەی ژاپۆنیش لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتیی ئەم کێبەرکێیە وەستا.

سەرپەیڤ