May 10, 2023 04:03 Asia/Tehran
  • میدالیای زیوی وەرزشکاری ئێرانی لە بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانێتیی ئاسیا

هەڵگری قورسایی ٨١ کیلۆی ئێران بە هەڵگرتنی ١٥٤ کیلۆگرام، میدالیای زیوی پاڵەوانێتی ئاسیای ٢٠٢٣ی بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە ڕکابەریی پیاوانی ٨١ کیلۆگرامی پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا، «حسێن سۆڵتانی» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران لەگەڵ ڕکابەرەکانی لە وڵاتنای کۆریای باشوور، تاجیکستان، کازاخستان، سەنگاپورە، تایپەی چینی و مەنگۆلیا کێبڕکێی کرد.

سۆڵتانی توانی یەک تەکان توانی کێشی ١٤٩ و ١٥٤ کیلۆ کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام لە هەوڵی سێیەمدا نەیتوانی کێشی ١٥٧ کیلۆ بەرز کاتەوە.

ئەم وەرزشوانە نیشتیمانییەی ئێران دواجار میدالیای زیوی بە ڕیکۆردی ١٥٤ کیلۆگرام بەدەست هێناو لە جوڵەی یەک تەکان  دا لە پلەی دووھەم دا گیرسایەوە.

لەم هەنگاوەدا وەرزشوانەکەی کازاخستان خەڵاتی زێڕ و نوێنەری تایپەی چینی میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا. پاڵەوانێتیی ئاسیا بە میوانداریی «جینجۆ»ی کۆریای باشوورەوە بەڕێوەدەچێت.ئەم پێشبڕکێیە یەکێکە لەو ڕووداوانەی بەدەستهێنانی پشکی ئۆڵۆمپیادە.

سەرپەیڤ