May 10, 2023 12:37 Asia/Tehran
  • دەستپێکی پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران

سی و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران دەستی پێکرد.

سی و چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) بە شێوەی ئامادەمەندو لە ماڵپەڕی ketab.ir بە شێوەی ئۆنلاین دەستی پێکرد.

  دروشمی ئەم خولەی پێشانگای کتێبی تاران «داهاتوو خوێندنەوە"یە.

بەپێی ئامارەکانی ئیرنا، لە هەردوو بەشی ئۆنلاین و ئامادەمەندی پێشانگاکەدا، ٢٠٠ کتێبفرۆش، ١٠٠ بڵاوکەرەوەی بیانی و دوو هەزار و ٧٠٠ بڵاوکەرەوەی ناوخۆیی بەشدارییان کردووە.

لە سی و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، ٣٠ میوان لە وڵاتانی جیاجیا و ٢٧ وڵاتەوە لە بەشی نێودەوڵەتیدا ئامادەن و بە گشتی نزیکەی ٤٠ وڵات لە پێشانگای ئەمساڵدا بەشدارن.

سەرپەیڤ