May 10, 2023 14:29 Asia/Tehran
  • یاریزانی ئێرانیی فوتساڵ چووە ڕیزی پێنج یاریزانی سەرەکیی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە

سەریاری هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئێران وەک باشترین یاریزانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە پۆستی "ڕۆس" هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی فوتساڵی «مایۆرکا پاڵما» دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە بردنەوەی بەرامبەر «سپۆرتینگ لیشبۆن» ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی فوتساڵی ئەوروپای بەدەست هێنا. یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەم تیپە لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا، «حسێن تەیبی» کاپتن و سەریاری هەڵبژاردەی ئێران بوو.

«تەیبی» لەم پێشبڕکێیانەدا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و دواجار بوو بە باشترین یاریزان لە پلەی یەکەمدا.

پەیجی فەرمیی یوفا «تەیبی»ی لەگەڵ سێ یاریزانی تری پاڵما و یاریزانێکی تیپی سپۆرتینگ لە ڕیزی 5 یاریزانی فوتساڵی چامپیۆنزلیگی ئەوروپی دانا ھەتا شانازییەکی گەورەی دیکە بە تەیبی و فوتساڵی ئێرانی ببەخشرێت.

سەرپەیڤ