May 12, 2023 14:21 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێی بەلەمەوانی لە چۆمە خرۆشاوەکانی ناوچەیەکی کوردنشینی ئێران بەڕێوە چوو

ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەیەکی سەربە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران پێشبڕکێی بەلەمەوانی لە ئامێزی چۆمە توڕەو خرۆشاوەکاندا بەڕێوە چوو.

Image Caption

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە (٢١ی گوڵانی ١٤٠٢ی کۆچیی ھەتاوی) لە شاری کامیارانی سەربە پارێزگای کوردستان بە ناوەندایەتیی شاری سنە پێشبڕکێی بەلەمەوانیی سەرتاسەری وڵات لە چۆمە خرۆشاوەکانی ئەم ناوچەیە دەستی پێکرد.

Image Caption

زیاتر لە ٧٠ وەرزشوان لە دووبەشی ژنان و پیاوان، لە شێوەی ١٥ تیم کە نوێنەرایەتیی ١٢ پارێزگای جیاجیای ئێرانیان دەکرد، لە ھەردووک بەشەکەی ژنان و پیاوانی ئەم پێشبڕکێ ناوازەیەدا بەشدارییان کرد.

Image Caption
Image Caption
Image Caption

 

سەرپەیڤ