May 21, 2023 03:48 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی نوێنەری ئێران لە کێبڕکێی تێنیسی سەر مێزی پاڵەوانێتیی جیهانی

نوێنەری ئێران یەکەمین یاریی خۆی لە کێبڕکێی تێنیسی سەر مێزی پاڵەوانێتیی جیهانی بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە کۆتایی پێهێناو خۆی گەیاندە ڕیزی ٦٤ وەرزشکاری پێشەنگی پاڵەوانێتییەکە.

به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، «نەوشاد عالەمیان» لە ئێرانەوە لە یەکەم ڕۆژی کێبڕکێی تاکەکەسی پاڵەوانێتی جیهانی لە باشووری ئەفریقا،  بە بردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە «فلۆرێنت لامبیە» لە بەلژیک بە ئەنجامی ٤-٠ لە قۆناغی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

«عالەمیان» لە چوار سێتی لەسەریەک بە ئەنجامی 11-4، 11-8، 11-8 و 11-3 بەرامبەر ئەم ڕکابەرە بەلژیکییە سەرکەوت  و لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی براوەی دانیمارک و کرواتیا دەبێتەوە.

پاڵەوانێتیی جیهانیی تۆپی سەر مێز کە ڕۆژی شەممە لە شاری دوربانی باشووری ئەفریقا و، لە بەشی تاک و دووانە و دووانە تێکەڵەکان دەستی پێ کرد، تا ٢٨ی مای بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ