May 31, 2023 16:44 Asia/Tehran
  • باڵادەستیی یاریزانانی شەترەنجی ئێران لە پاڵەوانێتییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا

کێبەرکێی شەترەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا بە باڵادەستیی یاریزانانی شەترەنجی ئێران لە هەردوو بەشی پیاوان و ئافرەتان کۆتایی هات.

ڕێوڕەسمی کۆتایی پاڵەوانێتیی شەترەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مای ٢٠٢٣ بە ناساندنی یاریزانە سەرەکییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا، لە بەشی پیاوان، «پوریا دەرینی» بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ بوو بە پاڵەوان و پشکی پاڵەوانێتیی جیهانی بەدەستهێنا.

لە بەشی پیاوان دا ھەروەھا «ئارەش تەهباز» و «سوبحان زەحمەتی» لە پلەی دووەم و سێهەمدا وەستان.

هەروەها «حسێن عەزیز» خەڵکی قەتەریش لەم پێشبڕکێیەدا گەییشتە پلەی هەشتەمی خولی پیاوان.

لە بەشی ئافرەتان «میترا ئەسغەرزادە» بوو بە پاڵەوان، «پەروا بیهزاد نەزیف» و تەنناز عەزلی» لە پلەی دووەم و سێهەمدا وەستان.

سەرپەیڤ