May 31, 2023 17:08 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی «شەهلا مەحمودی» لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتییی ڕاکردن و گۆڕەپانی تورکیا

ئەم وەرزشوانە ئێرانییە لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی نێونەتەوەیی تورکیادا ڕەچەی نیشتمانیی بواری 400 مەتری ئافرەتانی ئێرانی شکاندو بوو بە پاڵەوان.

«شەھلا مەحمودی» لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی نێونەتەوەیی تورکیادا ڕەچەی نیشتمانیی بواری 400 مەتری بەلەمپەری ئافرەتانی ئێرانی شکاندو بوو بە پاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن «شەهلا مەحموودی» پاڵەوانی ھەڕاکردن و گۆڕەپانی بە لەمپەر لە بواری وەرزشی ئافرەتانی ئێران، بەشداریی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وەرزشی لە شاری "ئەرزروم"ی تورکیا کرد و توانی بۆ تۆمار کردنی زەمەنی ٤٩ خولەک و ٥٩ چرکە ژمارەی پێوانەیی نیشتمانیی  ٤٠٠مەتری بە لەمپەری بشکێنێ و لە پلەی یەکەمی ئەم پێشبڕکێیانە بوەستێت.

ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئەم بابەتە، بە زەمەنی  ٩١و ٥٩ چرکەش، ھەر هی «شەهلا مەحمودی» بووە.

هەروەها «حەمیدە ئیسماعیل نەژاد»یش بەرلەمە بە  تۆمارکردنی زەمەنی ٤٣ خولەک و ١١ چرکە ڕیکۆردی نیشتیمانیی ڕاکردنی ١٠٠ مەتری ئافرەتانی ئێرانی کە بەرلەوە ھی «فەرزانە فەسیحی» بوو، شکاند.

سەرپەیڤ