حوزه‌یران 04, 2023 17:14 Asia/Tehran
  • تیمی چوار کەسەی ژنانی ئێران سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکانی ڕۆوینگی مۆسکۆ

تیمی ڕۆئینگی چوار کەسەی ژنانی ئێران گەیشتە قۆناغی کۆتایی کێبڕکێی مۆسکۆ.

پێشبڕکێی گەورەی ڕۆوینگی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەردەوام کراو تیپی چوار کەسەی ژنانی ئێران لە کۆمەڵەی بەرایی دووهەمدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی (A)ی کێبەرکێکان.

تیپی ڕۆئینگی چوارکەسەی کێشی قورسی ئافرەتان کە پێکهاتووە لە «نازەنین میلای»،«مەهسا جەوار»، «زەینەب نەورۆزی» و «مریەم ئومێدی پارسا» لە کۆمەڵەی بەرایی دووھەمی پێشبڕکێکەدا لەگەڵ ڕکابەرەکانی لە بیلاڕووس و کازاخستان پلەی دووەمی بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی (A)ی کێبەرکێکان.

وەرزشوانانی وڵاتانی بیلاڕوس، ئۆزبەکستان، ڕووسیا، کازاخستان، سربیا، ئەرمینیا و ئێران لە شێوەی ٢٥ تیم بەشداری ئەم کێبەرکێیانەن.

سەرپەیڤ