حوزه‌یران 13, 2023 11:14 Asia/Tehran

سێ زۆرانبازی کراوەی تازەلاوانی ئێران، لە ڕۆژی یەکەمی کێبەرکێکانی پاڵەوانێتیی ئاسیا سێ میدالیای زێڕیان بردەوە.

کێبەرکێی سێ کێشی یەکەمی ململانێی زۆرانی کراوەی پاڵەوانێتیی تازەلاوانی ئاسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری بیشکەکی پایتەختی قڕقیزستان بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا هەر ٣ نوێنەری ئێران بە شکست پێ هێنانی ڕکابەرەکانیان میدالیای زێڕیان مسۆگەر کرد.

«سینا خەلیلی» بە کێشی ٦٥ کیلۆ، «ئەبۆلفەزل حسێنی» بە کێشی ٧١ کیلۆ و «ئەبۆلفەزل ڕەحمانی» بە کێشی ٨٠ کیلۆ ئەو سێ نوێنەرەی ئێرانن کە میدالیای زێڕیان بەدەست هێناوە.

کێبەرکێی کێشی ٧ کێشی دووهەم و کۆتاییش ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوە دەچێت و وەرزشوانانی ئێرانی ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانیان دەبنەوە.

سەرپەیڤ